Back

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١/١٨، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ناونیشانی “خبز شوفان و فوائد” لەلایەن م.بەناز احمد مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری لە هۆڵی مامۆستا عوسمان و بەبەشداری بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان پێشکەشکرا. ناوبراو لە سیمینارەکەیدا باسی لە سودەکانی نانی جۆ و چۆنیەتی بەکارهێنانی بەشێوەیەکی تەندروست کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بۆ چ کەسانێک گونجاوە بەکاری بێنن و بۆ كه‌سانێك كه‌ دەبێ خۆیانی لێ بپارێزن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile