ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22 ی تشرینی دووه‌می 2022 سەرۆکی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و یاریەدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ‌و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیان کرد‌و لەلایەن بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانییەوە پێشوازیکران، ئامانج لەسەردانەکەش بەدواداچوون بوو بۆ کەیسی ئەو …
له‌پێناو به‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی سیستمی ئه‌لیكترۆنی كه زیاتر لهساڵیكه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن تیمێكی وه‌زاره‌ته‌وه وۆركشۆپێك له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2022 له‌هۆڵی بێكه‌س له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، …
ڕۆژی دووشەممە ٢١/ ١١/ ٢٠٢٢ بەگەشتێکی زانستی خوێندکارانی خوێندنگای سەیرانی میرزامحمدی کچان لە سلێمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و سەرەتا پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان بەسەرکردەوە. سەرەتا لەلایەن مامۆستا سیامەند احمد قادر یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا بۆ کاروباری خوێندکاران و …
به‌ئامانجی پراکتیزەکردنی وانەکانی خوێندن بە خوێندکاران و زیاتر شارەزابوونیان لەرووی پراکتیکییەوە و وه‌رگرتنی زانستی نوێ، ئەمڕۆ 2022/11/21 ئامادەیی سەیرانی میرزامحمدی سلێمانی کچان، بەگهشتێكی زانستی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان کرد لە پارێزگای هەڵەبجە. له گهشتهکەیاندا خوێندكاران، تاقیگه‌كانی …
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21/11/2022 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پێشوازیكرد له م.عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و پرۆفیسۆر د.نارد مسته‌فا ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت. له دیداره‌كه‌یاندا وه‌فدی میوان وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی زانكۆی …
ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١١/٢١ لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە سەرپەرشتی د.ئاراس عومەر ڕاگری پەیمانگە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی زانستی ئایتی بۆ ئەنجامدان و رێکخستنی کاروچالاکی زانستی ناو پەیمانگە، سیمینارێک سازکرا بەناونیشانی: (Differences between Machine learning and Deep learning ). …
رۆژی یەکشەممە 20/11/2022 لە درێژه‌ى كار‌و چالاكيیهكانى هۆبەی زانستی پهيمانگاى ته‌كنيكى سلێمانی، بەشی پەرستاری مناڵان بههاوبهشىی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی له سه‌رۆكايه تى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى، سیمینارێکی زانستی بۆ مامۆستای بەش ( نیاز مصطفی کمال ) رێکخرا بەناونیشانی ( Roseola …
کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەساڵڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەدا و بەدروشمی (شەکری کەمتر ژیانێکی شیرین‌تر) هەڵمەتێکی پشکنینی تەندروستی ئەنجامدا. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤-١١-٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەوە، چەند چالاکییەکی تەندروستی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و …
ئەمرۆ (2022/11/17 )بە ئامادەبونی پرۆفیسۆری یاریدەدەردكتۆر حەكیم عوسمان حەمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیا‌و لێپرسراوی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، لەهۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا …
بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكینیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ،بانگهێشتی (یاسین تەها)مامۆستای زانكۆ‌و توێژەر ،لەناوەندی كوردستان ،بۆ دۆكۆمێنت ولێكۆڵینەوەی ئەكادیمی كرد ،بەئامانجی پێشكەشكردنی سیمینارێك لەسەر (ئەزمونی كاركردن، لەگەڵ ئاژانس و دامەزراوە میدیا نێودەوڵەتیەكان) . سیمینارەكە تایبەتكرا بەخوێندكارانی قۆناغی دووەم لەبەشی …