Back

ماستەرنامەی خوێندکارێكی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پەسەندکرا

رۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٣/٧/٢٠) لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ چوارچرا، گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر خوێندکار (ئیسرا سعدالدین شمس الدین ) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەناونیشانی (Detection of HER2 gene single nucleotide polymorphisms in Breast cancer pations Admitted  to Hiwa hospital)  ئەنجامدرا.

دوای چەند کاتژمێرێك گفتوگۆکردن ماستەرنامەکە پەسەندکرا، لیژنەی ماستەرنامەکەش پێکهاتبوون له‌:

-پ.د.دڵنیا اسعد محمد – سەرۆکی لیژنە.

-پ.ی.د.هاوژین عزیز محمد – ئەندام.

-پ.ی.د.سۆلاڤ جوهر علی – ئەندام.

-پ.د.محمد بابەکر مینە – ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم.

-پ.ی.د.تەیب احمد حەمەسوور – ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.