سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانی بەشداری کرد لە کۆبونەوەى سەرۆکی زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق لە شاری بەغداد
ڕۆژی دووشەممە لە ڕێککەوتى ١٠/٧/٢٠٢٣ لە شاری بەغداد (پ.ی.د.هوشیار عبدلأ عزیز) بەشداری کرد لە کۆبونەوەى سەرۆک زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق ، بە ئامادەبونى ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى عێراقی فیدراڵ، وە بەڕێز (باربرا ایکیرا)سەرۆکى نێردراوى یەکیتى ئەوروپا لە عێراق. جێی ئاماژەیە ئەم کۆبونەوەیە لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی یونیسکۆ لە عێراق ئەنجام درا.
ئامانجی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە ڕەخساندنی هەلى کار بۆ گەنجانی عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕێگەی بەرنامەى (TVET2) ئەویش بە پاڵپشتى کردنی خوێندنی تەکنیکى و پیشەیی وە بەستنەوەى بە بازاری کارەوە.
هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر پێداچونەوەى پڕۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان وە کردنەوەى چەند بەشێکی نوێ لە پەیمانگاو کۆلێجە تەکنیکیەکان بۆ پێگەیاندنی کادری بە توانا و خاوەن بڕوانامەى تەکنیکی تا بتوانێت پێداویستیەکانی بازاری کار پڕکاتەوە.
لە کۆتایدا سەرۆک زانکۆکان دید و بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە گفتوگۆکرد.