Back

خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆ كرایەوە

كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەچوارچێوەی كارو چالاكییەكانیدا، رۆژی یەكشەممە (23/7/2023) خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی كۆلێج كرده‌وه‌.

له‌ خوله‌كه‌دا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌را ئاشناده‌كرێن به‌ كۆمەڵێك بابەتی زانستی و فریاگوزاری سەرەتایی، وانەكانیش بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن كەسانی پسپۆرەوە دەوترێنەوە.

خولەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە كۆتاییدا بڕوانامە دەبەخشرێتە بەشداربوون.