Back

توێژینەوەیەکی زانستی خوێندکارێکی زانکۆمان لەگۆڤارێکی ئاست بەرزی عێراقدا بەناوی(Engineering and Technology Journal)لەزانکۆی تەکنەلۆجی بڵاو کرایەوە.


لە هەوڵێکی تری زانستیدا توێژینەوەیەکی گرنگی زانستی کە بەشێکە لەماستەر نامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( رەوا حمزە محمد) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری/ بەشی ئەندازیاری میکانیک/ بەرهەم هێنان لەزانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی

( Effect of ECAP Process On Mechanical Properties and Microstructure of AA-6061 Recycled Chips )

توێژینەوەکە لەلایەن بەرێزان ( پ.ی.د ئەیاد فائق شهاب) مامۆستا لەزانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی و ( پرۆفیسۆر . د غادر فەرەجی) مامۆستا لەزانکۆی تارانەوە سەرپەرشتی کراوە.
توێژینەوەکە باسی کاریگەریەکانی گۆڕاوەکانی پرۆسەی ECAP ریسایکڵکردنەوەی ئەلەمنیۆم ئەلۆی جۆری AA-6061 لەسەر بەهێزکردن و باشکردنی خەسڵەتی میکانیکیەکان و سترەکچەری بەرهەمی کۆتایی لەڕێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ECAP و کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی گرەینەکان کە ئەمەش هۆکارە بۆ بەهێزکردنی سیفاتی میکانیکی. وبەکارهێنانی پرۆدەکتی کۆتایی لەهەر یەکە لەسێکتەرەکانی ئۆتۆمۆبیل و فڕۆکە و پێویستی پزیشکی بوارە جیاوازە پێشکەوتوەکانی ئەندازیاری.

بۆ بینینی توێژینەوەکە سەردانی ئەولینکە بکەن👇

https://etj.uotechnology.edu.iq/article_178287.html