Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کولێجی تەکنیکی ئینفۆرماتک هەڵبژێردرا بۆ پڕۆگرامی (Huawei’s Iraq Seeds for the Future) کە لە قەتەر ئەنجام دەدرێ لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٣.

(ئاریا فریق فائق) خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە، لەکۆی ژمارەیەک خوێندکار کەبەشداربون لەتاقیکردنەوەی پڕۆگرامی Iraq Seeds for the Future program کە لەلایەن (کۆمپانیای هواوی) یەوە بەڕێوە دەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت هەڵبژێردرابۆ پڕۆگرامەکە (Iraq Seeds for the Future program) ئەم پرۆگرامە هەلێکی ناوازە و دەگمەن پێشکەش بەخوێندکاران دەکات بۆ پەرەپیدان و فێربوون لە بواری ICT (Information and Communication Technology) بڕیارە کە پڕۆگرامەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، پڕۆگرامەکە گرەنتی ئەزمونێکی گەورە دەکات کە ڕاهێنان و بەرکەوتنی بە تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکان دەبێت.
(ئاریا فریق فائق) خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، هەلی ئەوەی هەیە کە ڕاستەوخۆ لە کەسە شارەزا و پێشکەوتووەکان فێربێت و بەشداری لەو چالاکیانەدا بکات کە تێڕوانینێکی بەنرخیان هەیە لەسەر ICT ی ئێستا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی خوێندکارمان(ئاریا فریق فائق) دەکەین کە وەک کاندیدێک بۆ پڕۆگرامی (Seeds for the Future).
ئەم دەستکەوتە بەڵگەیە لەسەر توانا ناوازەو خۆبەخشی و ماندووبونی خوێندکارانمان، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەو ئاستە بەرزەی خوێندکارانە کە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەمانە.
لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی (ئاریا فریق فائق) دەکەین بۆ ئەم دانپێدانانە شایستەیە، ئێمە هیچ گومانمان نییە کە بە شێوەیەکی جیاواز نوێنەرایەتی زانکۆکەمان دەکات وە هیوای سەرکەوتن بۆخوێندکارانی تر دەخوازین.