Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە مەبەستی مەشقی هاوینە چەند خوێنکارێک ئەنێرێتە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ووڵاتی میسڕ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣/٧/٢٠٢٣ د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پێشوازی لە ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێجەکانی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، تەکنیکی ئەندازیاری، تەکنیکی کارگێڕی زانکۆ کرد کە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە دەنێردرێنە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ووڵاتی میسڕ.لە دیدارەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وێرای ماڵئاوایی کردن لە خوێندکاران هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە گەشتە زانستیەکەیاندا، هەروەها تیشکی خستە سەر گرینگی بەشداری خوێندکارانی زانکۆمان شانبەشانی خوێندکارانی زانکۆکانی تر لە ووڵاتانی عەرەبی وە خستنە ڕووی گیانی تەبایی و ژیانی پێکەوەیی و ئاشتیانەی نەتەوەی کورد بۆ خوێندکارانی گەلانی تر لەو مەشقەدا، وە ئاماژەی بە پەیوەندی گرینگ و لە مێژینەی نێوان گەل کورد و کۆماری میسڕی عەرەبی کرد و گرینگی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە لە شاری قاهیرە.لەلای خۆیانەوە خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، وە رەخساندنی دەرفەتی لەم جۆرەیان بە گرنگ و پێویست زانی بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کەلتوری گەلی عەرەبی لە ووڵاتانی تری عەرەبیدا، لە کۆتاییدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران هیوای سەرکەوتن و گەشتێکی ئاسوودەی بۆ خواستن، وە داوای لێکردن لەو مەشقەدا نموونەیەکی جوان پێشکەش بکەن.جێی ئاماژەیە لە کۆتایی ئەم مانگەدا زانکۆمان پێشوازی لە گروپێک خوێندکاری زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات کە بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن، وە ئەم پڕۆگرامە لە چواچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبیدا جێبەجێ دەکرێت.