Back

بەشێکی زانستی نوێ له‌ پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ راگه‌یه‌ندرا

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشی ( زانستی ھەنگ)ی راگه‌یاند به‌ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی پیشەسازی ھەنگە لەناوچەکەدا و پاراستنی ھەنگه‌ لە ژینگەكه‌ماندا.

بەشی زانستی ھەنگ بەشێکی تایبەت و پەیوەندیدارە بە پەروەردەکردن و بەرھەمەکانی ھەنگ  لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و کەسوکاری ھەنگەوانان و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ھەنگەوانییەکان كه‌ بەھەوڵی پ.ی.د.کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگە و م.ئیبراھیم مه‌جید سەرۆک بەشی زانستی ھەنگ بەھاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆمان دامەزراوه‌.

شایەنی باسە ئه‌م بەشه‌ نوێیه‌ مژدە دەدات بە خوێندکارانی دەرچووی ئامادەیی بەشی زانستی کە ئەمساڵ یەکەم قۆناغی خوێندکاران وەردەگرێت کە خوێندکار بە شێوازێکی زانستی و تەکنیکی توانای پەروەردەکردنی ھەنگی دەبێت و دەتوانێت ھەنگوین و بەرھەمەکانی تری ھەنگ بەرھەمبھینێت ھەروەھا توانای بەڕێوەبردنی ھەنگەڵان و نەخۆشی و دەردەکانی و چارەسەرکردنیانی دەبێت.