هەواڵ و چالاکی

لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئەنجامدا

شەممە ڕێکەوتی ٨ تەمموزی ٢٠٢٣ بە ئامادەبونی هەریەک لە بەرێزان نوێنەری وەزارەتی پەروەردە مامۆستا مەریوان و مامۆستا عمر جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ستافی كارگێڕی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران.
کاتژمێر (١٠:٣٠) پێش نیوەڕۆ، لە هۆڵی نالی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، تاقیكردنەوەی قۆناغی یەكەم بۆ وەرگرتنی قوتابیان بۆ پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی ئەنجامدا، لەكەشێكی ئارام و ژینگەیەكی گونجاودا تاقیکردنەوەکە بەڕێوەچوو.
لە كۆی (۲۷٦) قوتابی كەفۆرمیان پێشكەشكردبوو (۲٦۱) قوتابی ئامادەی تاقیكردنەوەكەبوون، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی بەشداربوو ئەخوازین.

Show More
Back to top button