Back
26 شوبات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەکاتەوە

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە دەکاتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی خوولەکەشدا باس لە ڕێوشوێنەکانی خوولەکە و ئاستەکانی فێربوونی کرا، کە لە ئاستی سەرەتاوە دەستپێدەکات بۆ ئاستی پێشکەوتوو.

22 شوبات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵای راگەیاند 

بەپێ رۆژمێری خوێندن، هەفتەی داهاتوو بەشێوەی ناوەندی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لەسەرجەم کۆلێجەکان بەرێوەدەچێت، کە ژمارە و دابەش بوونی خوێندکارانی وەرگیراوی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە پێی جۆری خوێندنەکانیان بەم شێوەیە روونکراوەتەوە.

21 شوبات

خولەکانی فێرکاری لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکان دەست پێدەکات

ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئاستی ئەنجامدراو لە ڕێکەوتی ٧/٨/٢٠٢٣-٨ لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی (سەلاحەدین و سلێمانی و دهۆک) دەکەینەوە، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢١ داواکاری بەشداریکردن لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لە ناو پۆل یان بەشێوەی ئۆنڵاین …

20 شوبات

لە پاڵەوانێتیی شه‌تڕه‌نجی زانكۆکاندا بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

له‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیکیه‌كانی چوارچرا پاڵەوانێتیی شه‌تڕه‌نج بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی (پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – سلێمانی- گه‌شه‌پێدانی مرۆیی- ئه‌مریكیی سلێمانی و كۆمار) بەڕێوەچوو. پاڵەوانێتییەکە بە چاودێریی پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی …

20 شوبات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری پاڵەوانییەتی یاری شەترەنجی نێوان زانکۆکان دەکات

لە درێژەی کار و چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (د.بەختیار عبید شریف)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠ / ٢ /٢٠٢٤، لە سەنتەری پەرەپێدانی کار، ئامادەکاری پێویست ڕێکخرا بۆ دەستپێکی پاڵەوانیەتی یاری شەترەنجی …

20 شوبات

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە یەكەمین كۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی كاری زانكۆی سۆراندا رایگەیاند دەرچووانی زانكۆكان پێویستە ببنە كارساز بۆ بازاری كار 

بە ئامادەبونی د. عبدالفتاح عبدالرزاق، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران و ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆ حكومی و تایبەتەكان و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و …

19 شوبات

لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی زانكۆكاندا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆکان کە بە بەشداری زانکۆکانی (سلێمانی، گەرمیان، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، چەرمۆ، کۆمار، ئەمەریکی سلێمانی، گەشەپێدان) ئەنجام درا رۆژی ٢/١٩ کۆتایی هات و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە چوارگۆشەی زێڕیندا بەرامبەر زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی بەرامبەر زانکۆی …

18 شوبات

بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی زانكۆكان بەرێوەدەچێت

بۆماوەی دوو ڕۆژ لە زانکۆی سلێمانی؛ خولی تۆپی سەرمێز بە بەشداری زانکۆکانی (سلێمانی، گەرمیان، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، چەرمۆ،کۆمار، ئەمەریکی سلێمانی، گەشەپێدان) ئەنجام دەرێت و بۆ هەردوو ئاستی كوران وكچانە.

14 شوبات

ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  بەشداری لە پرۆگرامی (IVLP) ی دەکەن لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

دوای بەدەستهێنانی گرانتی زانستی لەلایەن بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان لەهەرێمی کوردستان؛ تایبەت بە دامەزراندنی ئەکادیمییای (Cisco)، ژمارەیەک  لەمامۆستایان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی سلێمانی،هەولێر، دهۆک بەشداری پرۆگرامی (IVLP) ی دەکەن لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. بەشداربووانی پرۆگرامەکە …

13 شوبات

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە دانانی ستراتیژى بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانسـتى بە بەشدارى مامۆستا ئەیوب کەریم سعید پسپۆڕی کۆمەڵناسی وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و مامۆستایـانى تری زانکۆکانى کوردستان لە پسپۆران و ئەکادیمیستان، ستراتیژێک بۆ رۆڵى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان …