Back

لێکۆلینەوە لە سیفاتی میکانیکی وگەرمی مووی بزن و فایبەر گلاس و دروست کردنی پێکهاتە بەشێوەی لامینەیت لە ماستەرنامەیەکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریدا خرایەروو

لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبونی لیژنەیەکی پسپۆڕ بەسەرۆکایەتی؛ پڕۆفیسۆر د.حمید دویج لفتە، و بەئەندامێتی پ.ی.د. ازل رفعت اسماعیل،

 پ.ی.د.یونس خالد خدر، پ.ی.د. یاسین مصطفی احمد سەرپەرشتیاری یەکەم، پ.ی.د. ڕزگار محمد عبدالرحمن سەرپەرشتیاری دووەم، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا توێژەر( بنار إبراهیم عمر) بەناونیشانی،

( Investigation of Mechanical and Thermal Properties of Mohair/Glass Fiber Reinforced Polyester Laminated Composite)

(لێکۆلینەوە لە سیفاتی میکانیکی وگەرمی مووی بزن و فایبەر گلاس و دروست کردنی پێکهاتە بەشێوەی لامینەیت)

لە بەشی ئەندازیاری میکانیک لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

پاش چەندکاتژمێرێک گفتوگۆی ئەندامانی لیژنەو وەڵامی توێژەر لەسەر ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی ماستەرنامەکە پەسەندکرا.

پوختەی ئەم توێژینەوەیە تیشک دەکێشێتە سەر کاریگەری سێ جۆری چنینی جیاوازی مووی بزن(چنراو، گرێدراو، پەستێوراو) لەگەڵ فایبەرگلاس لەسەر سیفەتی میکانیکی وگەیاندنی گەرمی،هەریەکە لەمانە تێکەڵکران بەشێوەی لامینەیتی هاوشێوەو جیاواز لە ئەنجامدا دەرکەوت کە مووی بزن بەشێوەی پەستێوراو توانی ڕاکێشان و چەمانەوەو گەیاندنی گەرمی لەهەردوو جۆرەکەی تر زیاترە ،بەڵام جۆری چنراو بەرزترین توانای پیاکێشانی هەیە کاتێک بەراوردی ئەکەیت بە دوو جۆرەکەی تر.