Back

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی خوێندن و چۆنێتی خزمەتکردنی خوێندکاران دەکات

پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  هاوڕێ لەگەڵ  پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمەکریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندی باڵا، سەردانێکی مەیدانیان بۆ کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا ئەنجامدا و لە بارودۆخی خوێندن و چۆنێتی خزمەتکردنی خوێندکارانیان کۆڵێەوە؛ بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی  کۆلێجە تەکنیکییەکانی (کارگێڕی ، ئینفۆرماتیک ، ئەندازیاری) یان کردو  راگر و هەندێک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشەکانییان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە کێشە و کەموکوڕیەکانیان پرسی، بەڵێنیدا بە دواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.

دواتر سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و هۆڵی کۆنفرانس و تاقیگە و پارک و باخچەکان و کافتیریایی خوێندکارانی ناو کەمپەکەیانکرد و سەبارت بەدۆخی خویندن گوێیان لە ژمارەیەک خوێندکار گرت ؛ هەروەها راگرایەتی سەرجەم کۆلێجەکانییان راسپارد کە پێویستە بەوردی بەدواداچوون  بۆ خوێندن و چۆنێتی خزمەتکردنی خوێندکاران بکەن؛  پاشان سەردانی بەڕێوبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی کردو جەختی لە زیاتر خزمەت کردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکان  کردو و دابین کردنی پێداویستیەکانیان کاری لە پێشینەی زانکۆ دەبێت. لە کۆتایی دا سەرۆکی زانکۆ ووتی: پێگەیاندنی نەوەکانمان ئەرکی سەر شانە و لەو رووە نابی کەم تەخەمی بنوێنین ، پێوستە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەس بکەین و ژینگەیەکی تەندروست بۆ خویندکاران دابینبکرێت.