Back

ماستەرنامەیەک  لەبواری میدیادا پەسەندکرا

لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا توێژەر هێڤی عبداللطيف يونس بە ناونیشانی (ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئاکاری پیشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ فەیسبووک بە نموونە) بەڕێوەچوو.

پاش چەند کاتژمێرک گفتووگۆی ئەندامانی لیژنەو بەرگری توێژەر لەناوەرۆکی توێژینەوەکەی ماستەرنامەکە پەسەند کرا،

ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێكهاتبوون لە  پ. ی. د. کاروان محەمەد حەسەن_سەرۆکی لیژنە،  پ. ی. د. کاوە عبدالرضا محەمەد_ ئەندام،  پ. ی. د. ئەکرەم فەرەیدوون حەمەئەمین_ ئەندام پ. د. هێرش رەسول موراد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی_ ئەندام سەرپەرشت.