مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنکی سلێمانی لە پێگەیاندنی ڕێبەرانی گەشتیاریدا بەشداریدەکات
لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنکی سلیمانی و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجورەکاندا؛ پ.د.کازم فەرەج مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ بەشداری لەوتنەوەی ژمارەیەک وانەداکرد بۆ پێگەیاندنی راهێنەری گەشتیاری کە لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ ژمارەیەک خوێندکاری گەشتوگوزاری کردبووە.
پاش تەواو بوونی خولەکەش لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی بەشداریکردن لە لایەن هەریەک لە شاناز عامر بدران بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی؛ پ.د.کازم فەرەج لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و لەیلان ئاراز ڕاهێنەری گەشتوگوزاری سلێمانی ؛ کیژان عبدالله لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و بەبازارکردن دابەشکرا بەسەر بەشدارانی خولی ڕاهێنانی ڕێبەرانی گەشتیاری .
بریارە لە داهاتوودا هەریەک لە بەشداربووان ناسنامەی ڕێبەری گەشتیاریان لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمەوە بۆ دروست بکرێت، تا لە بنکە گەشتیاریەکان هەلی کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.