بە دروشمی “وێناکردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام”
سەرەتاى هەفتەى داهاتوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى شانشینی هاشمی ئوردن و هەرێمى کوردستان- عێراق (دیدارى خوێندنى باڵاى ئوردن – کوردستان) لە ڕێکەوتى (٥/ ٥/ ٢٠٢٤) لە شارى هەولێر بە بەشدارى زانکۆکانى شانشینی هاشمی ئوردن و هەرێمى کوردستان-عێراق ئەنجام دەدات، بە مەبەستى هەماهەنگى و پەرەپێدانى ئەکادیمی و زانستى لە نێوان زانکۆکانى هەردولادا.