Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ ماستەرنامەی خوێندکارخوێندنی باڵا توێژەر (بەرهەم عارف احمد ) بەناونیشانی ( Student Performance Prediction) بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێهاتبوون لە  پ..ی.د.شەهاب وەهاب کریم سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د.هەڤاڵ محمد صدقی ئەندام ، پ.ی.د.فراس هاشم المختار ئەندام ، پ.د.سۆران ابوبکر محمد ئەندام و،سەرئەرشتیار ، پ.ی.د.هۆزان خالد حمە ڕەشید ئەندام و سەرپەرشتیار .

پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆی ئەندامانی لیژنە لەگەڵ توێژەر لەسەر ناوەڕۆکی توێژینەوەکەو بەرگری کردنى توێژەر لە کۆتایدا پەسەند کرا .

شایەنی باسە ناوەڕۆکی ماستەر نامەکە باس لە دیاریکردنی ئاستی خوێندکار دەکات لە ناوەندە ئەکادیمییەکان بە مەبەستی باشترکردنی پرۆسەی خوێندن ، کە تیایدا (Machine Learning) بەکارهاتووە بۆ کرداری پێشبینیکردنەکە بە بەکارهێنانی دوو داتاسێتی جیاواز.