Back

ماستەرنامەیەک لە بواری ئەندازیاری میکانیکدا پەسەند کرا

لە چالاکییەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا توێژەر/ ئەردەڵان فریاد خلیل لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بە ناونیشانی:

Predictive Modeling-Based Machine Learning Techniques for Predictive Maintenance of the Machinery in a Production Line: A Case Study

ئەنجامدرا.

توێژەر لە بەردەم ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەی کە پێکهاتبوون لە؛ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رزگار محمد عبدالرحمن _ سەرۆکی لیژنە و بە ئەندامێتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عبدالقادر علي ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.دلێر عبید رمضان ، پرۆفیسۆر د.سەرکەوت رۆستەم حسن ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە

بەرگری لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی کرد.

پاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆی ئەندامانی لیژنەو بەرگری توێژەر لە ناوەڕۆکی نامەی ماستەرەکەی دوای هەڵسەنگاندن و شیکاری لیژنە لەئەنجامەکەی ماستەرنامەکەی پەسەندکرا.

پوختەی توێژینەوەکەی توێژەر/بە مۆدێلکردنی پێشبینیکراو لەسەر بنەمای تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێر بۆ چاککردنەوەی پێشبینیکراوی ئامێرەکان لە هێڵی بەرهەمهێناندا : لێکۆڵینەوەیەکی کەیس

کارایی هێڵی بەرهەمهێنان پشت دەبەستێ بە چوستی و توندوتۆڵی وباش بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامێرانەی کە هێڵەکەیان پێکهێناوە، و هەموو ئامێرێکیش ئەگەری تێکچوون و لەکارکەوتنی هەیە بە هۆکاری جیاواز. وەستان و لەکارکەوتنی تەنها یەک ئامێر لەوانەیە ببێتە هۆکاری دابڕان و لەکارکەوتن و پەککەوتنی تەواوی هێڵی بەرهەمهێنان. بۆیە توانای پێشبینیکردنی کێشەی ئامێرەکان و ڕاستکردنەوەی هۆکارەکەی لە کاتی خۆیدا گرنگییەکی سەرەکی هەیە. مۆدێلی پێشنیار کراو سوود لە داتاکانی لەرزینە مێژووییەکان وەردەگرێت کە وەک سپێکتریمی گۆڕینی خێرای فۆریێ (FFT) وەرگیراون. لەم سپێکترۆمانە، فرێکوێنسییە پەیوەندیدارەکان بە پێکهاتە تایبەتەکانیانەوە گرووپ دەکرێن بۆ چەند دەستەیەک فرێکوێنسی دیاری کراو. پاشان هەموو خاڵێکی داتا بەپێی بارودۆخی ئامێرەکە دۆخی ئامێرەکە لە هەرخاڵێکدا دەستنیشاندەکرێت. کە لەرێیەوە سیستەمەکە دەتوانێت لە ڕێگەی مۆدێلەکانی فێربوونی ئامێرەوە لە لە بارودۆخی جیاوازی ئامێرەکە بگات، بە جۆرێک کە بەرزترین پلەی وردی دەدات بە کەمترین دەست تێوەردانی مرۆڤ.