Back

بە بەشدارى (٧٥) زانکۆ و و دامودەزگاى زانستى دیدارى خوێندنى باڵاى ئوردن-کوردستان ئەنجام دەدرێت

(دیدارى خوێندنى باڵاى ئوردن-کوردستان) بە بەشدارى (٧٥) زانکۆ و و دامودەزگاى زانستى لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت . کە تیایدا (٢٠) زانکۆ و دامودەزگاى حکومی و تایبەت لە وڵاتى ئوردن و (٥٥) زانکۆ و دامودەزگاى زانستى حکومی و تایبەت لە هەرێمى کوردستان بەشدارى سەرەکى دەبن لە دیدارەکە و گفتوگۆ دەکەن دەربارەى چۆنیەتى پەرەپێدان بە بوارى خوێندنى باڵا لە نێوان زانکۆکانى هەردوو لادا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان-عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى شانشینی هاشمی ئوردن بە دروشمی”وێناکردنى ئایندە لە رێگەى پەرەپێدانى بەردەوام“ لە رێکەوتى (٥/٥/٢٠٢٤) دیدارەکە ئەنجام دەدەن.