نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە شاری هەولێر بەشداری دەکەن لە دیداری خوێندنی باڵای ئوردن-کوردستان
نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پرۆفیسۆر د.دیاری علی محمد امین ڕاگری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یونس صابر عبداللە ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشدار بوون لە دیداری خوێندنی باڵای ئوردن-کوردستان لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن لە ژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) ، کە لە لە ڕۆژانی ٥-٨/٥-٢٠٢٤شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت. وە دیدارەکە بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی شانشینی هاشمی ئوردن ڕێکخرابوو.
دیدارەکە یەك ڕۆژی لە شاری سلێمانی و یەك ڕۆژ لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.
(دیدارى خوێندنى باڵاى ئوردن-کوردستان) بە بەشدارى (٧٥) زانکۆ و و دامودەزگاى زانستى لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت . کە تیایدا (٢٠) زانکۆ و دامەزراوەی حکومی و تایبەت لە وڵاتى ئوردن و (٥٥) زانکۆ و دامودەزگاى زانستى حکومی و تایبەت لە هەرێمى کوردستان بەشدارى سەرەکى دەبن لە دیدارەکە و گفتوگۆ دەکەن دەربارەى چۆنیەتى پەرەپێدان بە بوارى خوێندنى باڵا لە نێوان زانکۆکانى هەردوو لادا.