Back

سیمپۆزیۆمی بەرەو زاڵ بوون بەسەر ترس و درمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

لەدرێژەی هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپاریزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاندووە، سیمپۆزیۆمی بەرەو زاڵ بوون بەسەر ترس و درمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانستییەوە …

دوو یاری خولی تۆپی پێ لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بەڕێوەچوون

لەلایەن لیژنەی چالاكییە وەرزشییەكانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆوە خولێكی تۆپی پێ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی پەیمانگا رێكخرا و رۆژی یەكشەممە دوو یاری ئەو خولەكە بەڕێوەچوون. یاری یەكەم لە نێوان خوێندكارانی بەشی كارگێڕی …

دەرفەتێكی زێڕین بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وەرزی دووەمی چالێنجی Global Solutions دەستپێدەكات

ئارەزووی بەشداریكردنت هەیە لە پرۆگرامێكی ئاڵوگۆڕی كەلتوریدا لەگەڵ خوێندكارانی وڵاتی ئەمریكا؟ حەز دەكەیت لێهاتووییەكانت بە كاربێنیت بۆ پەرەپێدانی بیرۆكەی كار و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ ئالنگارییەكان و دروست كردنی جیاوازی لە نێو كۆمەڵگاكەت؟ گەر بە بەڵێ وەڵامتداوەتەوە، ئەوا بەشدار بە …

كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان بەردەوامە

دوای رەزامەندی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر خەرجكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ چاكسازیكردن لە بینای بەشەناوخۆیی كوڕانی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۱۹/۲/۱٦ لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی بەشەناوخۆیی پەیمانگاكەیان كرد. لیژنەكەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری پ.ی.د.سالم …

زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی تایبەت بە كشتوكاڵ لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و رێكخراوی (REACH) ئەڵمانی زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران و باخدارانی پاریزگای هەڵەبجە و شارەزوور رێكخست. رۆژی ۱٦_۲_۲٠۲٠ بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و …

لە سیمینارێكی زانستیدا رێگاكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشكرا

پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی بەناونیشانی (نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكە ئەنجامدا. كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی یەكشەممە 2020/2/16 لە هۆڵی م.رۆستەم لە پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر، بەئامادەبوونی د.ئاراس عومەر كەریم …

هەڵمەتی هۆشیاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە

لە درێژەی هەفتە هۆشیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرووپێكی تر لە خوێندكارە نمونەییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی خوێندنگای (سروشت)ی بنەڕەتییان لە شاری سلێمانی كرد. خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەنزیكەوە زانیاری و رێنمایی وردیان …

کونسوڵی گشتی کۆریای باشور (دیبلۆماسیەت و پەیوەندی گشتی) كردە سیمینارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی دوكان

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- به رێوه به رايه تى به كار خستن و راهينانی زانکۆمان، بە هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی دوکان،سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی ” دبلۆماسیەت و پەیوەندی گشتی” بۆ ( چۆی کوانژین)، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان ڕێكخست. …

یارییەكانی خولی كۆچكردوو (د.دلێر حبیب) لە كەلار بەردەوامە

پەیمانگای تەكنیكی كەلار وەك وەفایەك بۆ كارو خزمەت و دڵسۆزییەكانی مامۆستای كۆچكردوو (د.دلێر حبیب)  خولێكی یاری پۆپی پێ ی بەناوی كۆچكردوەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار كردەوەو تا ئێستاش چەندین یاری بەڕێوەچووە لەو خولەدا ، ئەنجامى یاریەکانی خولی …

کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشور سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی کرد

لە میانەی سەردان و بەسەركردنەوەی کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشوربۆ قەزای دوكان ، ئەمڕۆ ٥شەممە ١٣-٢-٢٠٢٠ کونسوڵگەری گشتی کۆریای باشور(چۆی کوانژین)و شاندی یاوەری سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی کرد لەلایەن ڕاگری پەیمانگا (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) و قائیمقامی قەزای دوکان و ئەنجومەنی پەیمانگا وفەرمانبەران …