لە سیمینارێكی زانستیدا رێگاكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشكرا
پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی بەناونیشانی (نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكە ئەنجامدا.
كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی یەكشەممە 2020/2/16 لە هۆڵی م.رۆستەم لە پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر، بەئامادەبوونی د.ئاراس عومەر كەریم راگری پەیمانگا و م. ملكۆ ڕەزا یاریدەدەری راگر و سەرۆكی بەشە زانستی و هۆبەكان و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگاكە، سیمینارێكی زانستی لەلایەن (سروشت فوئاد) لە هۆبەی تەندروستی سەلامەتی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشكرا و تێیدا ئاماژەیدا بە مەترسییەكانی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان بەشێوەیەكی گشتی بە تایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە یەكێكە لەو دەیان جۆرە ڤایرۆسە بەربڵاوانەی كە ئێستا مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنی، پاشان زانیاری و ڕێنمایی ورد بە بەشداربووان درا سەبارەت بە چۆنیەتی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە، دواتر لە ڕێگەی داتاوە گرنكیدا بە سەرجەم رێگاكانی بڵاوبوونەوە ئاكامی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەژێر نوێترین بنەمای رێنمایی خۆپاراستنی جیهانی (المنڤمە الصحە العالمیە) .
كۆرۆنا ڤایرۆس چییە؟
كۆرۆنا یەكێكە لە دەیان جۆرە ڤایرۆس و لە بەكتریا زۆر جیاوازن، بۆیە بە ئەنتیبایۆتیك ناكوژرێن وە لەژێر میكرۆسكۆپی ئەلیكترۆنیدا شێوەكەی لە تاج (كۆرۆنا) دەچێت.
كۆرۆنا چەند جۆرێكی هەیە و نەخۆشیی جۆراوجۆر لە مرۆڤ و گیانەوەرانی دیكەدا پەیدادەكەن، پێشتر لە گیانلەبەرانی دیكەدا بەربڵاوبووە، بەڵام یەكەمجارە مرۆڤ تووشی دەبێت و هێشتا چارەسەری تەواوی بۆ نەدۆزاوەتەوە.