زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی تایبەت بە كشتوكاڵ لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و رێكخراوی (REACH) ئەڵمانی زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران و باخدارانی پاریزگای هەڵەبجە و شارەزوور رێكخست.
رۆژی ۱٦_۲_۲٠۲٠ بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور، زنجیرەیەك وۆركشۆپ و خولی كشتوكاڵی زانستی دەربارەی (پەینكردن و نەخۆشی و میروەكانی داری بەردارو چۆنییەتی پەروەردەكردنی قارچك) لە كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە دەستیپێكرد كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت، لە سەرەتادا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.كارزان عەبدوڵا راگری كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكان پێشكەشكراو پاشان نوێنەری رێكخراوی REACHی ئەڵمانی گرنگی و ئامانجی رێكخراوەكەیانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر بەرپرسی بەشی رێنمایی كشتوكاڵی هەڵەبجە گرنگی ئەم جۆرە وۆركشۆپ و خولانەی بۆ ئامادەبووان دووپاتكردەوە.
پاشان لەلایەن د.باست وۆركشۆپێك سەبارەت بە بەكارهێنان و ناسینی سەمادەكان و پاراستنی خاك بەڕێوەچوو.
جوتیاران دەستخۆشی لە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە دەكەن كە هەمیشە هاوكاریان بوون لەم جۆرە خول و وۆرك شۆپە زانستیانەدا.