هەڵمەتی هۆشیاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە
لە درێژەی هەفتە هۆشیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرووپێكی تر لە خوێندكارە نمونەییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی خوێندنگای (سروشت)ی بنەڕەتییان لە شاری سلێمانی كرد.
خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەنزیكەوە زانیاری و رێنمایی وردیان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە بەخشی بە خوێندكارەكان، هەروەها زانیاریشیان دەربارەی ڤایرۆسە وەرزییەكان دایە خوێندكاران، لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگاكە خۆشحاڵی خۆیان بەو چالاكییە زانستییە دەربڕی و هیوایان خواست كە ئەم جۆرە چالاكییانە بەردەوام بن بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێندكاران دەربارەی زانیارییە تەندروستییەكان.