کونسوڵی گشتی کۆریای باشور (دیبلۆماسیەت و پەیوەندی گشتی) كردە سیمینارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی دوكان
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- به رێوه به رايه تى به كار خستن و راهينانی زانکۆمان، بە هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی دوکان،سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی ” دبلۆماسیەت و پەیوەندی گشتی” بۆ ( چۆی کوانژین)، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان ڕێكخست.
بە ئامادەبونی ڕاگری پەیمانگا (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) و سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا وفەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان و یەکە کارگێڕیەکانی قەزای دوکان و خوێندکاران سیمینارەکە پێشکەشکرا.
دەسپێکی سیمینارەکە ئامادەبوان ساتێک بۆ گیانی پاکی شاهیدانمان وەستان و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (پ.ی.د.کاوە ڕەزا) پێشكەشكراو بەناوی سەرۆکی زانکۆ(پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین) بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد .
( چۆی کوانژین) لە سیمینارەکەدا زیاتر تیشکی خستەسەرچەند خالێکی گرنگی بواری دیبلۆماسیەت بە شێوەیەک تاکەکان دەتوانن ڕۆڵی کارای دیبلۆماسی بگێڕن لە ئاستی خۆیاندا و دەتوانن ببنە پێشەنگی بەرەوپێشبردنی کولتور و شوناسی نەتەوەیی بەگەلان وڵاتانی تر ئاشنای بکەن،
وەبەوپەڕی ئومێدەوە لە هەوڵدان لە ئایندەدا پەیوەندیە زانستی و رۆشنبیریەکانیان لە گەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەرە پێبدەن،بەشێوەیەک هەماهەنگی تەواو هەبێت لەپڕۆسەی خوێندنی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆریای باشوردا تاکو خوێندکارانمان زیاتر سودمەند بن لەکارئاسانی وەرگرتن و بەخشینی سکۆلەرشیب بەخوێندکارانمان،
لەهەمان کاتدا باسی پەیوەندی گەلی کورد و کۆریای باشوری کرد کە چەندین خاڵی هاوبەشی کلتوری و هونەری لە نێوانیاندا هەیە و شانازیدەکات بەکلتورو هونەری کوردی وە هەوڵی داوە کلتوری کوردی بەگەلانی تر بناسێنێت،
لەکۆتایدا سوپاسی خۆی دوپات كردوە بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی دوكان و یەكە كارگێڕییەكانی قەزای دوكان و سەرجەم ئامادەبوانی سیمینارەكە بەتایبەتی مامۆستایان و خوێندكاران و هیوای خواست لهنزیكترین كاتدا هەماهەنگیان لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەباشی دروست بكەن.