لەلایەن لیژنەی چالاكییە وەرزشییەكانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆوە خولێكی تۆپی پێ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی پەیمانگا رێكخرا و رۆژی یەكشەممە دوو یاری ئەو خولەكە بەڕێوەچوون.
یاری یەكەم لە نێوان خوێندكارانی بەشی كارگێڕی ئەلكترۆنی قۆناغی یەكەمی بەیانیان/ ئێواران و خوێندكارانی بەشی كارگێڕی تەندروستی قۆناغی یەكەم و دووەم بەرێوەچوو، تێیدا بەشی كارگێڕی تەندروستی بە ئەنجامی ( 6-1 ) سەركەوتنی بەدەستهێنا.
یاری دووەم لە نێوان مامۆستایان و خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی پیشەسازی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی بەڕێوەچوو كە تێیدا بەشی پیشەسازی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی بە ئەنجامی ( 2-1 ) یارییەكەی بردەوە.
شایەنی باسە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2020/2/17 یارییەكانی خولەكە بەردەوام دەبن.
[learn_press_profile]
