هەواڵ و چالاکی

كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان بەردەوامە

دوای رەزامەندی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر خەرجكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ چاكسازیكردن لە بینای بەشەناوخۆیی كوڕانی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۱۹/۲/۱٦ لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی بەشەناوخۆیی پەیمانگاكەیان كرد. لیژنەكەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری پ.ی.د.سالم نعمەت عەزیز راگری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان و لیژنەی پەیمانگا سەردانی بینای بەشەناوخۆی كوڕانیان كرد بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی تەواوبوونی ئیش و كارەكانی چاكسازی بیناكە، وە لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی چاكسازی بیناكە و دەستیان خستە سەر هەڵە و كەموكورتییەكان.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button