Back
28 ئازار

په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی زانكۆ

به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پێزانین و سوپاسكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكارو پشتیوانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان بوون له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017 و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكه‌یان ، ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ …

27 ئازار

ئەنجومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتگیرى خۆى بۆ داواى مامۆستایان و فەرمانبەران دوپاتکردەوە

 د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەنجومەنى وەزارەت لە خەمى باشکردنى بارودۆخى دارایى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانە، بۆ ئەوەش پڕۆژەیەک گەڵاڵە دەکات و بەرزى دەکاتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان. ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى …

24 ئازار

ئاگاداری… دەوام لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لەسەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، لەرۆژی یەک شەممە (٢٥/ ٣ /٢٠١٨)و بەپێی رۆژمێری ئەمساڵی خوێندنی زانکۆمان و بۆ بەرژەوەندی پرۆسەی خوێندن و خوێندکارانی زانکۆمان، دەوام لەسەرجەم کۆلێژو پەیمانگاکان و …

21 ئازار

نەورۆزی بەرخۆدان … پیرۆز لەھەمووان

بەبۆنەی ھاتنی نەوروزو ساڵی نوێی کوردی، بەناوی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین، وەکو ھەموو کوردێکی دڵسۆزیش ئەم نەورۆزەو مەشخەڵەکەی پێشکەش بە عەفرین و کەرکوک دەکەین و دەڵێین: کەس نەڵێ کورد مردووە …

20 ئازار

زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ دەرچووانی تواناسازی خەرج دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی (606325) هەزار دۆلاری ئەمریكی وەك لیستی (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە گرووپی دووەمی دەرچووانی تواناسازی، كە تیایدا (52) دەرچووی تواناسازی لێی سودمەند دەبن. كلیك لەم لینكە بكەن بۆ بینینی ناوی …

15 ئازار

سیمینارێك به‌ ناونیشانی ڕێگا دوره‌كه‌ به‌ره‌و شوێن فیشه‌كه‌كانی داعش پێشكه‌شكرا

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ره‌ توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك چالاكی بواری نیگاركێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ، سیمینارێكی بۆ نیگاركێشی به‌ریتانی (پێرس ئه‌نتۆنی سێكۆندا) له‌ گروپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵیDigital Cultural Heritage (DCH) /ڕێكخست. سه‌ره‌تا ی …

13 ئازار

کۆرسە بێ بەرامبەرەکانی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد

پاش رەزامەندی بەرێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستە جیاوازەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی و بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد. لەماوەی رابردووداو بە بڕیاری پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانۆکی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆرسی بێ بەرامبەر …

08 ئازار

چه‌مچه‌ماڵ: گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رخودانی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو

له‌به‌رامبه‌ر به‌ خۆڕاگری و به‌رخودانی كوردانی شاری عه‌فرینی سه‌ربه‌رز ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠١٨⁄٣⁄٧ بەئامادەبوونی دکتۆر ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و بە بەشداریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/ لقی چەمچەماڵ ، لە ساڵیادی ڕاپەرینە …

07 ئازار

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

*ناوی بەڕێوەبەرایەتی: -بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی * مێژووی دامەزراندنی: -2012/11/19 * ژمارە و ناوی ھۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی: -سێ ھۆبە ئەوانیش ( ژینگە, بەرگری شارستانی, کۆمەڵایەتی) * ژمارە و پسپۆڕی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی: -یانزە فەرمانبەر لە پسپۆڕە جیاوازەکانی ( …

07 ئازار

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌

له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و شاره‌زابوون و به‌هێزكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ میلاكی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و خوازیاران و كاندیدانی خوێندنی باڵا ( ماسته‌رو دكتۆرا) و خوازیارانی به‌ ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی وە هەروەها …