Back

سەرۆکی زانکۆ پێشانگایەکی کتێبی کردەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠١٨/٤/١٠) پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەیاوەری پ.ی.د.دانا احمد موستەفا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانیان کرد. ئەو سەردانەش بەمەبەستی کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب بوو کە لە چوارچێوەی ساڵیادی زانکۆماندا کراوەتەوە، کە چەندین کتێبی جۆراوجۆری لەبوارە جیاوازەکاندا لەخۆگرتبوو، پاشان سەردانی کافتریای کەمپەکەی کردو لەنزیکەوە گفتووگۆی لەگەڵ خوێندکاراندا ئەنجامدا، دواتریش کتێپخانەی گشتی کەمپەکەی بەسەر کردەوەو بەڵێنیدا کە ھەرچییەک لەدەستی بێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و زانستی خوێندکارە ئازیزەکانی کۆلێجەکان ئەنجامی بدات و درێغی نەکات.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile