Back

ڕاوندی دووەمی کۆرسی بێ بەرامبەری توانستی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد

دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەو فەرمانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆمان دابینکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی بەبێ بەرامبەر خستە بواری جێبەێکردنەوە بۆ خوازیاران و کاندیدانی خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرای سەر بە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای چاوپێکەوتن و دیاریکردنی ئاستەکانیان، ژمارەیەکی دیکەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی ئەکادیمی و تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمان کە زیاد لە ۲٠٠ فێرخواز لەخۆ دەگرێت لەم ھەفتەیەدا دەستیان پێ کرد. لەو بارەیەوە، م. ھۆگر محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆمان رایگەیاند کە فێرخوازەکان مامۆستاو فەرمانبەری زۆربەی زانکۆ جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان یان کاندیدانی خوێندنی باڵای سەر بەوەزارەتی پەروەردەن کە بەشداریان لەکۆرسەکاندا کردووە بەئامانجی بەھێزکردنی توانستی زمانی ئینگلیزیان و جێبەجێکردنی مەرجی زمانی ئینگلیزی کە وەک پێش مەرجی دەست کردن بەکۆرسی خوێندنی بالا یان وەرگرتنی نازناوی زانستی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستیەوە داوایان لێ کراوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile