ۆوركشۆپێك به ناونیشانی ئایندەى سیستمى حوکمرانى و گەرەنتیە دەستووریەکان لەهەرێمى کوردستان بهڕێوهچوو
لەدرێژەى کاروچالاکییەکانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان و له چوارچێوهی پرۆژەى هاندانى هاوڵاتیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمى حوکمرانى کە ڕێکخراوى گەنجانى بوێر بەهاوکارى ڕێکخراوى NED ئەمریکى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى / پەیمانگاى تەکنیکى دوکان، رۆژى سێ شەممە (٢٠١٨/٤/١٠) کاتژمێر ١٢ى پاش نیوەڕۆ لەهۆڵەکانى خوێندن هەستا بە ئەنجامدانى ۆرک شۆپێک بە میواندارى هەریەک لە بەڕێزان (م.هێمن ابراهیم قادر) و (م.ژیلوان عبداللە هەڵەدنى) مامۆستا لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەژێر ناونیشانى (ئایندەى سیستمى حوکمرانى و گەرەنتیە دەستووریەکان لەهەرێمى کوردستان).
لەوۆرک شۆپەدا ژمارەیەکى بەرچاو لەمامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگا ئامادەبوون، لە ۆرک شۆپەکەدا هەریەک لە بەڕێزان (م.هێمن ابراهیم قادر) و (م.ژیلوان عبداللە هەڵەدنى) ئاماژەیان بە جۆرو گرنگى سیستەمى سیاسی وەک سیستمى پارله مانى و تێکەڵ و سه روكايه تى. و چی بکرێت تاکو سیستمێکى سیاسی گونجاو بۆ حوکمرانى هەرێمى کوردستان لەئێستادا پەیڕەوبکرێت و هەروەها تیشک خرایە سەر گەرەنتیە دەستورییەکان بۆ زامنى پاراستنى مافە بنەرەتيەكان ودادپەروەرى کۆمەڵایەتى و دروستکردن و یەکخستنى هێزى نیشتیمانى و دواتر تيشك خرايه سه رئەو گەرەنتيە ده ستوريانەى كە پێويسته له ئايندەدا له دەستورى هەرێمى کوردستان بچه سێت وەكو دابەشکردنى دەسەڵاتەکان بەسەر هه رسێ دەسەڵاتى ياسادانان وجێبەجێكردن ودادوەرى دا.
کۆتایی ۆرک شۆپەکەش بە پرسیار و ڕاوبۆچوون وگفتوگۆ بەبەشداری کردنى مامۆستایان و خوێندکاران ۆرک شۆپەکە کۆتایی هات.