Back

پەنجا و دووەهەمین كۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتی (IATEFL) بەڕێوەدەچێت

بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لە شاری برایتن لە كەناراوەكانی باشووری ئینگلتەرا، رۆژی 2018/4/9 پەنجا و دووەهەمین كۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتی ئای ئەی تێفڵ (IATEFL) دەستپێدەكات. لە رۆژی یەكەمدا بۆنە و چالاكییەكانی پێش كۆنفرانس بەڕێوەدەچێت كە چەندین وۆركشۆپ و كۆرسی چڕوپڕ لەسەر چەند بابەتێكی بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت، پاشان رۆژانی 10 بۆ 13 / 4 / 2018 كۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بە وتنەوەی زمانی ئینگلیزی وەك زمانی دووەم و زمانی بێگانە بەڕێوەدەچێت. شایەنی باسە كۆنفرانس و پێشانگای ساڵانەی نێودەوڵەتی ئای ئەی تێفڵ (IATEFL) گەورەترین بۆنەی ئەكادیمییە كە لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، ژمارەی بەشداربووانی كۆنفرانسەكە دەگاتە نزیكەی ٣٠٠٠ پڕۆفێشناڵی بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزی كە لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە بەشداری تێدا دەكەن، كۆنفرانس و پێشانگاكە 4 ڕۆژ دەخایەنێت و نزیكەی ٥٠٠ وتار و لێكچەری ئەكادیمی و كۆرسی چڕوپڕو وۆركشۆپ و سیمپۆزییۆم و پڕۆگرامی كۆمەڵایەتی و هەروەها چانسی گۆڕینەوەی بیرۆكەی ئەكادیمی لەگەڵ پڕۆفێشنەڵەكانی هەموو سێكتەرەكانی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی لەخۆدەگرێت، لە كۆنفرانسەكەدا نوێترین و پێشكەوتووترین رێگاكانی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی دەگەیەندرێتە بەشداربووان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile