Back

ئاگاداری بۆ دوو وۆرک شۆپی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان

لەدرێژەی چالاکییە ئەکادیمییەکانیدا، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ھەڵدەستێت بەئەنجامدانی (٢) دوو ۆرک شۆپ، یەکەمیان لەژێر ناونیشانی “بەکارھێنانەکانی SPSS لە توێژینەوەدا” کە لەلایەن بەڕێز پ. ی. د. عادل فاگمی لە ١٥/٤/٢٠١٨ پێشکەش دەکرێت و دووەمیان لەژێر ناونیشانی “میتۆدەکانی توێژینەوە” کە لە لایەن بەڕێز د. منێور ئیراندوست لەبەرواری ١٦/٤/٢٠١٨ پێشکەش دەکرێت. ش بەروار: ڕۆژەکانی یەک شەممە ١٥/٤/٢٠١٨و دووشەممە ١٦/٤/٢٠١٨ کاتژمێر: ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی بۆ ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ شوێن: نھۆمی دوەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی ووڵات) ژمارەی بەشداربوان لەھەریەکێک لەم وۆرکشۆپانەدا دیاریکراوە بۆ ٣٠ بەشداربوو. بۆ ناونوسین بەمەبەستی بەشداری کردن لەوۆرکشۆپی “بەکارھێنانەکانی SPSS لەتوێژینەوەدا” کرتە لێرە بکە. بۆ ناونوسین بەمەبەستی بەشداری کردن لەوۆرکشۆپی “میتۆدەکانی توێژینەوە” کرتە لەسەر ئەم لێرە بکە. * د. عادل فاگمی، ئەندامی فاکەڵتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی زانست و توێژینەوە، تەھران ئێرانە. لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠ – ٢٠١٤ یاریدەدری کاروباری توێژینەوە بووە لەزانکۆی ئازادی ئیسلام، کوردستان، ئێران. لەساڵی ٢٠٠٩ – ٢٠١٣ خەڵاتی باشترین توێژەری پێ بەخشراوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەلایەن زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە. ناوبراو ئەندامی کۆمەڵەی ئاماری ئەمریکایەو خاوەنی ٣ کتێبی چاپکراو و ٣٢ توێژینەوەی بڵاوکراوەیە. * د. منێور ئیراندوست، ئەندامی فاکەڵتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەبەڕێوەبردنی کار بەئاڕاستەی ستراتیژی لەزانکۆی علامە گباگبایی لەتەھران. خاوەنی ١٥ ساڵ ئەزموونی کارکردنە وەک توێژەر لەناوەندە باوەڕپێکراوەکانی توێژینەوە لەئێران، لەبوارە جیاجیاکانی بەڕێوەبردن و ئابوری. ناوبراو سەرپەرشتی زیاتر لە ١٠٠ نامەی ماستەرو ٥ تێزی دکتۆرای کردووەو وانەکانی میتۆدەکانی توێژینەوە، توێژینەوەی بازاڕ، توێژینەوەی تێکەڵ (بڕی و جۆری) و شیکردنەوەی ئاماری لەزانکۆکەیدا دەڵیتەوە. ھەروەھا بەڕێوەبەری چەندین پڕۆژەی توێژینەوەی ئەکادیمی بووە بۆ دامەزراوە گشتی و تایبەتەکانی ئێران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile