Back

خوێندكاران كتێبخانەیەك بەناوی ” كتێبخانەی هاوڕێیان” لە پەیمانگاكەیان دەكەنەوە

بەمەبەستی سودمەندبوون لە خوێندنەوەی كتێبەكانی یەكتر و بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری گشتی، خوێندكارانی بەشی كارگێڕی ئەلكترۆنی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، هەستان بەكردنەوەی كتێبخانەیەك لەژێر ناوی “كتێبخانەی هاوڕێیان”. ئەو خوێندكارانەش داوا لە خوێندكارەكانی دیكەی پەیمانگاكەیان دەكەن، هەر كتێبێك كە خوێندویانەتەوە و سوودیان …

سیمینارێکی زانستی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ١٦-١-٢٠٢٠ لە هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.ی.د عەتا شێخ کەریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ،  بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ سیمینارێکی زانستی لەلایەن پڕۆفیسۆر د. ئەسعەد …

رۆژی شەممە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدرێت

‎ئاگاداری بۆ ئەو بەڕێزانەی پسوڵەی تاقیکردنەوەی ‎دیاریکردنی ئاست Placement Test یان بڕیوە، ناوەکانیان لەم لینکەی خوارەوەدا هەیە. وە رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١/١٨ لە سەنتەری زمان و بینای کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ کاتژمێر ١١ی بەیانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن . …

ناوەندێكی ئەكادیمی و كەلەپوور و كلتووریی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشیان واژۆكرد

لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دڵسۆزی بۆ خاك و نەتەوەی كورد و پێشخستنی كەلەپوور و كلتووری خۆماڵی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ماڵی سۆفی كەریم بۆ كەلەپووری كورد لێكتێگەیشتنێكی كاركرد و هەماهەنگی رۆشنبیری و كەلەپوورییان واژۆكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/16 بەئامادەبوونی …

دابەشكردنی فۆرمی ماستەرو دبلۆمی باڵای ئەكادیمی دەستیپێكرد

لەپاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردنەوەی خوێندنی باڵا(ماستەرو دكتۆراو دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی) ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی فۆرمی خوێندنی ماستەرو دبلۆمی باڵای یەك ساڵە بۆ فێرخوازان. بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی خوێندن ئەمڕۆ پێنجشەممە …

خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامەی خولی (Internship) بەدەستدەهێنن

لە مەراسیمێكدا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕوانامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر خوێندكارانی بەشداربووی خولی (Internship) دابەشكرا، كە خوێندكارە بەشداربووەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارەیان 248 خوێندكارە و پلەی یەكەمین لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/١/٢٠٢٠ ناوەندی گەشەپێدان …

ڕێككەوتنێكی زانستی لەنێوان زانكۆمان و زانكۆی سەلاحەددین واژۆ كرا

بەمەبەستی ئەنجامدامدانی كاری هاوبەشی زانستی و ئاڵوگۆڕی تواناكان و هاوكاری بەردەوام، ڕێككەوتنێكی زانستی هەمەلایەنە بۆ برەودان بە كاری هاوبەشی زانستی لەنێوان زانكۆی پۆلیتەكنیی سلێمانی و زانكۆی سەلاحەددین واژۆكرا. پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری پ.د. سۆران ابوبكر …

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی 2019-2020 راده‌گه‌یه‌نێت  

‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێكه‌وتی (5-1-2020) ده‌بێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ (م.سه‌رتیپ خالص – به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا) له‌ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ و …

زانكۆیەكی چینی ژمارەیەك كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بۆ زانكۆمان رادەگەیەنێت

بەپێی نوسراوێك كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كراوە زانكۆی دالیان لە ولآتی چین چەند سكۆڵەرشیپ بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە چەند بوارێكی جیاوازدا رادەگەیەنێت، هەر كەسێك خوازیارە پێشەكشی ئەو سكۆڵەرشیپانە بكات ئەوا پێویستە تا رۆژی 1/3/2020 دۆكیومێنتەكانی …

ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەی كراوەی لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش و خوێندكاران سازكرد

ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک کۆبونەوەی فراوانی لەگەڵ ستافی بەش و خوێندکارانی بەشەکان ئەنجام داوگفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەی كراوەی لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش و خوێندكاران سازكرد. ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/1/14) ڕاگری کۆلێج (د.ڕووناک محمد عبداللە)و یاریدەدەری ڕاگر  لە سێ کۆبونەوەی جیاوازدا لەگەڵ …