Back

خوێندكاران كتێبخانەیەك بەناوی ” كتێبخانەی هاوڕێیان” لە پەیمانگاكەیان دەكەنەوە

بەمەبەستی سودمەندبوون لە خوێندنەوەی كتێبەكانی یەكتر و بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری گشتی، خوێندكارانی بەشی كارگێڕی ئەلكترۆنی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، هەستان بەكردنەوەی كتێبخانەیەك لەژێر ناوی “كتێبخانەی هاوڕێیان”. ئەو خوێندكارانەش داوا لە خوێندكارەكانی دیكەی پەیمانگاكەیان دەكەن، هەر كتێبێك كە خوێندویانەتەوە و سوودیان لێ بینیوە بیهێن بۆ ئەم كتێبخانەیە تا خوێندكارەكانی دیكە سوودی لێ وەربگرن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile