سیمینارێکی زانستی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ١٦-١-٢٠٢٠ لە هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.ی.د عەتا شێخ کەریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ سیمینارێکی زانستی لەلایەن پڕۆفیسۆر د. ئەسعەد موبدر مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەناونیشانی (Monitoring and controlling electric power station using GSM network) پێشکەشکرا.