Back

خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامەی خولی (Internship) بەدەستدەهێنن

لە مەراسیمێكدا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕوانامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر خوێندكارانی بەشداربووی خولی (Internship) دابەشكرا، كە خوێندكارە بەشداربووەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارەیان 248 خوێندكارە و پلەی یەكەمین لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/١/٢٠٢٠ ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار (CDC) ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری رێکخراوی IREXی ئەمریکی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ و بەئامادەبوونی شەماڵ رەباتی نوێنەری حكومەتی هەرێم و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین و پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژمارەیەك لە راگرانی كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ، مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەر خوێندكارانی بەشداربووی خولی (Internship) دابەشكرا، كە خوێندكارە بەشداربووەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارەیان 248 خوێندكار بوو، وە پلەی یەكەمیان لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێنا. سەرەتایی مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان نەورۆز مستەفا بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) ی زانكۆ و سەرپەرشتیاری خولەكە باسی لە گرنگی و سوودی خولەكە بۆ ئامادەبووان كرد، دواتر لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتەیەك پێكەشكرا و تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبوونی كرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگە لە مێژووی زانكۆكەماندا كە لەمساڵدا رێژەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانمان بە سەركەوتوویی ئەم خولە گرنگەیان تەواوكرد، وتیشی: سوپاسی ئەو كۆمپانیایانە دەكەین كە لەماوەی بەڕێوەچوونی خولەكەدا هاوكاری خوێندكارانی زانكۆیان كردووە و هەمیشە پاڵپشتی زانكۆ بوون، وە نیشاندەری ئەو پەیوەندییە راستەقینە بوون كە لە نێوان زانكۆ و كەرتی تایبەت هەبووە. پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین ئاماژەی بەوەكرد: وەك زانكۆ سوپاسی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەكەین كە هەمیشە پاڵپشتی گەنجان و پشتیوانی بەردەوامی زانكۆكان و خوێندكاران بووە، وە سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكەین كە بەردەوام پاڵپشتی زانكۆ بووە تا سەنتەری (CDC) ببێتە بەشێك لە پرۆسەی فێركردن و گەشەكردنی خوێندكارەكانمان بە تایبەت خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. هەر لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك لە خوێندكاران باسیان لە مەشق و كاری رۆژانەی خۆیان كرد لەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی خولەكەیان تێدا بینیوە. لە لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆمان نەورۆز مستەفا بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) وتی: ئەم خولە پێی دەوترێت خولی تواناكانی (Intership)، وە ماوەی شەش ساڵە ئەم خولە بەردەوامە لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت، وە لەلایەن سەنتەرەكەمانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لەم خولەشدا 24 كۆمپانیا بەشداربوون لە ناوخۆی پارێزگای سلێمانی، نەورۆز مستەفا وتیشی: ماوەی خولەكە مەرجە لە (١٠٠) كاتژمێر کەمتر نەبێت و (248) خوێندكاری زانكۆمان بەشداربوون، خوێندكار بە ماوەی دوو مانگ خولەکە تەواو دەکات لە مانگەکانی ٧ و ٨ ی هەموو ساڵێک. لەم ساڵیشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، وە گرنگی خولەكە لەوەدایە كە خوێندكار كارەمەیی كاردن فێر دەبێت، وە خوێندكاران فێری تایبەتمەندێتی و هەستكردن بە پەرپرسیارێتی دەبێت. بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) وتیشی: خوێندكار بە بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە دەتوانێت بە ئاسانی كاری لە كۆمپانیا و كەرتە تایبەتەكان دەست بكەوێت كە ئەم بڕوانامەیە خوێندكار دەكاتە خاوەن سی ڤییەكی زۆر بەهێز . لە كۆتایی مەراسیمەكەدا بڕوانامەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداربووی خولی (Intership) لەلایەن شەماڵ رەباتی نوێنەری حكومەتی هەرێم و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین و پ.د.سۆران ئەبوبەكر راگرانی كولێج و پەیمانگاكان و نوێنەرانی كۆمپانیاكان و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی سەنتەری (CDC) دابەشكرا. خوێندكار مەروان بەشیر بەشداربووی خولە و خوێندكاری كۆلێجی تەندروستی بەشی تەندروستی كۆمەڵ لە رێگای ئەم خولەوە و لە مەشقەكەیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی شاری سلێمانی بەهۆی تواناكانی و ڕا‌هێنان و مەشقپێكردنی لەسەنتەری ناوبراو بووەتە خاوەنی كاری خۆی لەو نەخۆشخانەیەدا، جێگای خۆشحاڵییە هەرلەڕێگای ئەم خوولەوە چەند خوێندكارێكی بەشداربوو بۆتە خاوەنی كار لەكەرتی تایبەت. شایانی باسە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار (CDC)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٥ و بەهاوكاری سەتنەری (IREX) ئەمریكی دامەزراوە، وە ئامانج لەم جۆرە خولانە ئاشانكردنی خوێندكارە بەكاری پراكتیكی رۆژانە لە كەرتی تایبەت و پردێكە لە نێوان خوێندكار و كەرتی تایبەتدا، تاكو هیوایەك بگەڕیتەوە بۆ خوێندكاران و رەخساندنی هەلی كار.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile