ڕێككەوتنێكی زانستی لەنێوان زانكۆمان و زانكۆی سەلاحەددین واژۆ كرا
بەمەبەستی ئەنجامدامدانی كاری هاوبەشی زانستی و ئاڵوگۆڕی تواناكان و هاوكاری بەردەوام، ڕێككەوتنێكی زانستی هەمەلایەنە بۆ برەودان بە كاری هاوبەشی زانستی لەنێوان زانكۆی پۆلیتەكنیی سلێمانی و زانكۆی سەلاحەددین واژۆكرا.
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری پ.د. سۆران ابوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەددینیان كرد و لەلایەن د. احمد دزەیی سەرۆكی زانكۆو د. مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.
ئهمهو لهدانیشتنێكدا باس له پەیوەندییە زانستییەكانی هەردولا كراو هیوایان خواست ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان بەرەو پێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت . بەرهەمی سەردانەكەش ڕێككەوتنێكی زانستی لێكەوتەوە لەنێوان هەردوو زانكۆدا ، تا ئهو دوو دامهزراوه لهسهر بنیاتنانى پهیوهندى و هاوكارى پتهوى ئهكادیمى نێوانیان و پهرهپێدانى ئهو هاوكارییه لهئایندهدهدا ئهنجام بدهن، ئهمهش لهپێناو ئهنجامدانى پرۆژهى هاوبهش و سوودبهخشینى گشتى وهك كردنهوهى خوێندنى باڵا (ماستهرو دكتۆرا) و پسپۆڕى ورد و ئەنجامدانی چالاكی زانستی وەك كۆنفرانس و سیمینارو وۆركشۆپ و توێژینەوەی هاوبەش ، تەئكید كرایەوە لەسەر كاركردن و ههماههنگى بۆ هاندانى قوتابیانى خوێندنى باڵا لهكۆلیژەكان كە توێژینەوەی هاوبەش و كاریگەر پێكەوە ئەنجام بدەن.
پ.د. سۆران ابوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە سایتی زانكۆی ڕاگەیاند: واژۆكردنی ڕێككەوتنمان لەگەڵ زانكۆی سەلاحەددین لەو چوارچێوەیەدایە كە دەمانەوێن پەیوەندی و هەماهەنگی زۆرباشمان لەگەڵ ناوەندە زانستی و ئەكادیمییەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێم زیادبكەین ئەویش بە ئامانجی سوودگەیاندن بە پرۆسەی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستاندا و ئەنجامدانی كاری زانستی هاوبەش بەپێ ی پسپۆریە هاوبەشەكانمان ، هەرەوەها ڕایگەیاند كە لەم ساتەدا ئێمەو زانكۆی سەلاحەددین كارێكی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ كۆلێجی زانست بەشی كۆمپیوتەرو كۆلێجی ئەندازیاری بەشی میكانیكی ئەو زانكۆیە و هیوادارین لەداهاتودا كاری باشترو سودبەخشتر پێكەوە ئەنجام بدەین.