Back
30 ئایار

سەرۆکی زانکۆ و خوێندكاران له‌ كه‌شێكی وه‌رزشیدا

ئەمڕۆ دووشەممە 30-5-2022 پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عه‌لی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کەمپسی کۆلێجە ته‌كنیكییه‌کانی زانكۆی کرد و لەلایەن پ.ی.د عطاء شێخ کریم راگری کۆلێجی ئەندازیاری و ژمارەیه‌ک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج پێشوازی لێکرا. بەمەبەستی رەخساندنی کەشێکی وەرزشی …

30 ئایار

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات

دوای ئەوەی پرۆفیسۆر د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەکو سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستبەکاربووە, ئەمرۆ بە (کتاب)ێکی فەرمی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ دەکات کە لەو ماوەیەدا پێکەوە کۆمەڵێک دەستکەوتی …

30 ئایار

لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ وۆركشۆپێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/30 رۆژی دووه‌می وۆرکشۆپی زانستی له‌ پەیمانگا به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆژی دووه‌می ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان …

30 ئایار

وۆركشۆپێكی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٩ رۆژی یەکەمی وۆرکشۆپی زانستی دوو مامۆستای پەیمانگا به‌ڕێوه‌چوو. وۆرکشۆپه‌كه‌ لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان محه‌مه‌د …

29 ئایار

سیمینارێک بەناونیشانی ” ئابوورییە ‌گەورەکان ” بەرێوەچوو

ئەمڕۆ 2022/5/29 سیمینارێکی زانستی لەلایەن ( بورھان عەلی ) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان, بەھەماھەنگی بەرێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی ” ئابورییە گەورەکان ” پێشکەشکرا. مەبەست لە ئابوورییە گەورەکان، ئابووری وڵاتێکە کە هەیمەنەی کردبێت بەسەر …

29 ئایار

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی زیاتر له‌ 150 ده‌رفه‌تی راهێنان له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت

‌سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی بۆ كار ( CDC )ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌ هه‌نگاوێكی تری كاره‌كانیدا و به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئاشنابوون به‌ بواری كرداریی و ژیانی راسته‌قینه‌ی له‌ بازاڕی كاردا، زیاتر له‌ 150 ده‌رفه‌تی راهێنانی گه‌شه‌پێدانی تواناكان – Internship له‌رێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌ …

25 ئایار

لە وۆرکشۆپێکدا خوێندکارانی بەشی IT  لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە ئاشناکران بە بوارەکانی نێتۆرک

له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی زانست و زانیاری نوێ و به‌پراكتیزه‌كردنی وانه‌ تیۆرییه‌كان، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری – پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە ، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆ نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار لە هۆڵی …

24 ئایار

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان

لەبەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لەسەرۆکایەتی زانکۆ، بەرواری 2022/5/23 بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران، لەهۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، سیمینارێك لەلایەن ( ئەردەڵان یدللە) خوێندکار لەبەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی …

23 ئایار

دوو سیمینار لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر پێشکەشکران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( ٢٠٢٢/٥/٢٣ ) لە ھۆڵی مامۆستا ڕۆستەم لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, دوو سیمینار سازدرا لەلایەن دوو مامۆستای بەشی نیتۆرک بۆ سەرجەم مامۆستایانی پەیمانگە. سیمیناری یەکەم لەلایەن مامۆستا ( شیلان عبدللە حسن ) بەناونیشانی ( …

23 ئایار

خولێکی زانستی و ئەکادیمی لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کۆتاییھات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( ٢٠٢٢/٥/٢٣ ) لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, لە ڕێوڕەسمێکی شایستەو تایبەدا لەلایەن ڕاگری پەیمانگەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانی کۆرسێکی زانستی چوار ھەفتەیی بەناونیشانی ( How to Write Scientific Paper Using Latex and Microsoft Word …