ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر گۆڕی سه‌رۆك مام جه‌لال دانا
له‌پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و خهباتگێرو نوسه‌رو ئاشتیخواز و زانستپه‌روه‌ر (سه‌رۆك مام جه‌لال)دا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی گۆڕی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی دانا.
پ.ی.د. هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به سایتی زانكۆمان ووتی:
ئه‌مڕۆ به ڕێزێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ هاتوین بۆ سه‌ر ئارامگای سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادییه‌كان و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی عێراق بهخهرجداوهو تا دواساته‌كانی ژیانی له‌دژی زوڵم و سته‌م و نادادی جه‌نگاوه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌یكرد به ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال كهبەردەوام گرنگی بە زانست و پێشکەوتن داوەو هه‌مووكات پشتیوان و داکۆکیکارێکی جددی زانكۆكان بووه‌و وه‌ك قه‌ڵایه‌كی مه‌زن پاڵپشتی زانستخوازان بوه‌و هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه كه گه‌لێكی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیرو خاوه‌ن بڕوانامه‌مان هه‌بێت.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا پ.ی.د. هوشیار عبدالله عه‌زیز ڕایگه‌یاند كه هه‌موومان خۆمان بهخوێندكارو جێگرهوهوهی ئه‌و سه‌ركرده بێوێنه‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین و په‌ندو ئامۆژگاری له ڕه‌فتارو گوفتاری ئه‌وان وه‌رده‌گرین.