له رۆژی جیهانی تەندروستی دەروونیدا وۆرک‌شۆپێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهەماهەنگی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، وۆرکشۆپێکی تەندروستی لەژێر ناونیشانی ” دەرووندروستی و رێکخستنی فشاری دەروونی ” ئەنجامدا.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٠ لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی د.بەختیار عوبێد شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەک لە توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەهەماهەنگی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، وۆرکشۆپێکی تەندروستی لەژێر ناونیشانی ( دەرووندروستی و رێکخستنی فشاری دەروونی ) رێکخست.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا د.بەختیار عوبێد شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەناوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆوە دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەم چالاکییە تەندروستییەی کرد كه بەبۆنەی رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونییهوه رێکخراوە کە گرنگییەکی زۆری هەیە لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و پارێزگاریکردن له تەندروستی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
پاشان نەبەز ئەزوەر ئەحمەد چارەسەرکاری دەروونی لە دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ بابەتێکی تەندروستی دەربارەی رێکخستنی فشاری دەروونی پێشکەشکرد کە تێیدا جۆر‌و نیشانە و کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی خستەڕوو و هەروەها باسی لە تیۆرەی فشار و رێکخستن و چۆنیەتی هەڵکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان کرد.
دواتر لەلایەن ئیمان حه‌مه‌كه‌ریم له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ بابه‌تێك سه‌باره‌ت به ده‌رووندروستی پێشكه‌شكرا كه تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر به‌شێك له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌ڵانه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌رووندروستی بوونیان هه‌یه.
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان به چه‌ندین سه‌رنج و پرسیار‌و پێشنیار به‌شدارییان له وۆركشۆپه‌كه‌دا كرد‌و بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به پێشكه‌شكارانی وۆركشۆكه كرا.
له‌و باره‌یه‌وه عیماد مه‌جید نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ تایبه‌ت به سایتی زانكۆمان رایگه‌یاند: