سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
لەدرێژەی چالاکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی زانستی و دڵنیایی جۆری و بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی سێشەممە 11/10/2022 لە هۆڵی پەیمانگا، بەشی پەرستاری ژنان و مناڵبوون سیمینارێکی زانستی بهناونیشانی ( Vibrio cholera )، ( Cholerae causes and how to prevent ) بۆ مامۆستایانی بەش ( م.گوڵزار فتاح عبدالرحمن ) و ( م.بێخاڵ عبدالواحید امین ) رێكخست.
له سیمینارەکەدا ناساندن و مێژووی سەرهەڵدان و زیانەکانی نەخۆشی کۆلێرا باسكران و نیشانەکانی کەسی تووشبوو بۆ ئامادەبووان روونكرایهوه، پاشان به گفتووگۆی ئامادەبووان سیمینارەکە دەوڵەمەندترکراو جەخت لەوە کرایەوە کە گرنگترین رێگای خۆپاراستن بریتییە لە پاکڕاگرتنی ئاوی خواردنەوە و سەوزە و میوە و خواردنە خێراکانە.