توێژینەوەی دووەمی خوێندكارێكی ماستەری كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی و پزیشكی لە گۆڤارێكی ئاستبەرز بڵاوكرایەوە
توێژینەوەیەكی تری گرنگی زانستی خوێندكاری ماستەری كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی و پزیشكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی (سەردار حسین علی) لە گۆڤارێكی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بەناوی (Egypt. Acad. J. Biolog. Sci. (E-Medical Entom. & Parasitology) كە سەر بە دەزگای نێودەوڵەتی كلاریڤەیتە.
توێژینەوەكەش بە ناونیشانی(Molecular Characterization of Escherichia coli isolates from Children Who Have Acute Diarrhea in Different Iraqi Kurdistan Hospitals) و لە لایەن (پ.د.محمد بابەكر مینە، د.تەیب احمد حەمە سوور) ئەكادیمیستانی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی و پزیشكی سەرپەرشتیكراوە.
بەناوی سهرۆكایهتی زانكۆو راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕستەی خوێندكاری ناوبراو دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە،