بڕوانامە بهخشرایه بەشداربووانی وۆركشۆپی شێوازی نوسینی توێژینەوەی زانستی
بەچاودێری پ.ی.د.حەكیم عوسمان حەمید راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی (12-10-2022) لەهۆڵەكانی بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و بەئامادەبونی د.شێركۆ جەبار سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیا و مامۆستایانی بەشەكە، لە مهراسیمێكی تایبەتدا بڕوانامەی ڕێزلینان بهخشرایه توێژەران و بەشداربووانی وۆركشۆپی زانستی (شێوازی نوسینی توێژینەوەی میدیایی).
لەووتەیەكیشدا بۆ ئامادەبووان سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی ڕایگەیاند:
وێڕای پیرۆزبایمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیەو هەوڵی( د.رێبەر گۆران) بۆ وتنەوەی وانەكان و ئامادەبونیان لەگەڵ وۆركشۆپەكە، ئەركمانە لەم جۆره ۆركشۆپانە توێژەران بەشداری پێ بكەین تا بتوانن بهپێزترین توێژینەوە بهرههم بهێنن و هەڵە لەتوێژینەوەكانیاندا نەكەن.