50 کورسی دەرفەتی خوێندنی دکتۆرا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندرا
مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، زانکۆی (Imperial College London- UK) لەژێر ناونیشانی (Presidential Funded PhD Scholarships)، (٥٠) کورسی خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا بۆ ساڵی ئەکادیمی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) ڕادەگەیەنێت.
هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لەم زانکۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
دکتۆرا:
-پێشکەشکار دەبێت هەلگری بروانامەی ماستەر بێت.
-پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، جگە لەم بەرێزانەی کە بروانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستەبن کە کاتی خۆی واژۆیان کردووە.
-ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی ووردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
-داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆلەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.
-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت وە بۆ ووردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت، کاندیدی سەرکەوتوو لەدوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەلەی مۆلەتی خوێندن.
تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.