مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداری خولێکی راهێنان دەکات لە بواری (Additive Manufacturing-AM ) لە وڵاتی ئەڵمانیا
پ.د.سەرکەوت رۆستەم حسن مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە خولێکی راهێنان لە بواری (Additive Manufacturing Processes) لە زانکۆی فرایبێرگ ( TU Bergakademei Freiberg -Department of IMKF)ی وڵاتی ئەڵمانیا کە بۆ پێنج زانکۆی کوردستان و عێراق ئامادەکرابوو.
خولەکە لەلایەن پرۆگرامی (DAAD-program’s University Partnerships with Iraq ) و لە چوارچێوەی پرۆژەی (Education and Skills in Additive Manufacturing- ESAM ) جێبەجێکرا بەسەرپەرشتی پ.ی.د.عەبدولقادر عەلی قدو ڕێکخەری گشتیی پرۆژەی DAADى نێوان زانکۆکانی عێراق و زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ.
سەبارەت بە خولەکە پ.د.سەرکەوت رۆستەم لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زانکۆ رایگەیاند: بەرنامەی خولەکە لە چەند بڕگەیەک پێکهاتبوو کە بریتیبوو لە ئاشنابوون بە ڕێگاکانی (AM) و بینینی ئەو تاقیگە و ئامێرانەی کە بەکاردێت لەم بوارەدا لەگەڵ دروستکردنی چەند پارچەیەکی (3D Printing) و (3D Scanning)، هەروەها سەردانێكی مەیدانی ئەنجامدرا بۆ کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی Volkwagen (VW). وتیشی: ئامانجی سەرەکی خولەکە داڕشتنی پرۆگرامێکی خوێندنە لە ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری Additive Manufacturing .
شایەنی باسە بەگشتی خولەکە ئەم بڕگانەی لەخۆگرتبوو:
-Lectures and training on additive manufacturing.
-3D printing training on fused filament fabrication and binder jetting methods.
-Workshop on 3D scanning.
-Workshop on the OPAL learning management systems and video editing tools.
-Visit to automotive manufacturing company Volkwagen (VW) Dresden.