Back

بەوێنە: پاکژکردنەوەو تەعقیمکردنی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بەوێنە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لەسەرۆکایەتی زانکۆ، ڕۆژی سێشەممە 14 ی تمموزی 2020 کە هاوکات بوو لەگەڵ پشوی فەرمی لەدام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستکرا بە پاکژکردنەوەو تەعقیمکردنی سەرجەم ژوورو حەوشەو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خۆی خستۆتە خزمەت کەرتی پەروەردە

لەپاش داوای وەزارەتی پەروەردە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادایی و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی داوای لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بۆ تەرخانکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە. بەخۆشحاڵییەوە …

مامۆستایان و خوێندكارانی خۆبەخشی تەندروستی زانكۆمان لە کەلار توشبووانی كۆرۆنا بەسەردەكەنەوە

بەمەبەستی خزمەتگەیاندن بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی گەرمیان، بەئامادە بوونی پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و ھەردوو سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و پەرستاری وستافی تیمەکانی تەندروستی كە لە مامۆستایان و خوێندكاران …

بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12 ئامادە دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی نیشتیمانی ئەزمونەکانی دوانزەی ئامادەیی« وێژەی وزانستی» سەربەوەزارەتی پەروەردە، سەرجەم ھۆڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، کەمپی چوارچرا، دەخرێتە خزمەت ئەو پرۆسە نیشتیمانییەوە، کە لە ١١/٧/٢٠٢٠ وە دەستپێدەکات، ھەر بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری و …

تیمی گەڕۆک لە مامۆستایان و دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دروست دەکرێت

لە چوارچێوەی کار وچالاکیەکانی سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، و لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخی تەندروستی هاونیشتمانیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩ ) بەڕێژەیەکی بەربڵاو لە ناوچەی گەرمیان و نەبوونی شوێنی مانەوەی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵا،پەیمانگای …

گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو

 ئەمڕۆ ٨-٧-٢٠٢٠ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ چوارچرا گفتوگۆی تێزی ماستەری (بان بختیار محمود) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری …

گفتوگۆی ماستەرنامەی دوو خوێندکاری خوێندنی باڵا بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

لەدرێژەی ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی خوێندکارانی خوێندنی باڵا، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (2020/6/28) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (دەشنێ ڕٶوف عارف ) بەناونیشانی (IMPROVING DATABASE PERFORMANCE IN BIG DATA) بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: 1-پ.ی.د.سۆزان …

گفتوگۆی تێزی دوو خوێندكاری خوێندنی باڵا لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك بەڕێوەچوو

بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ” دیاری جلال موسی ” خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو. ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (2020/7/2) بەئاماده بوونی د.ڕووناک محمد عبداللە ڕاگری کۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ( دیاری جلال موسی …

خوێندكارانی زانكۆ لە مەشقی هاوینەیاندا كارێكی نمونەیی جێبەجێ دەكەن

بە مەبەستی تەواوکردنی مەشقی ھاوینە و بینینی ئەزمونی كار، خوێندکارانی بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری لەپەیمانگای تەکنیکی بەكرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک یەکەم قۆناغی دەرچووان لەو بوارەدا لە ھەرێمی کوردستان ، دەست بەکار بوون لە لیژنەی قایمقامیەتی …