لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی نیشتیمانی ئەزمونەکانی دوانزەی ئامادەیی« وێژەی وزانستی» سەربەوەزارەتی پەروەردە، سەرجەم ھۆڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، کەمپی چوارچرا، دەخرێتە خزمەت ئەو پرۆسە نیشتیمانییەوە، کە لە ١١/٧/٢٠٢٠ وە دەستپێدەکات، ھەر بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری و ڕەخساندن و دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ ئەو خوێندکارە بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن ، ئەمڕۆ ٨/٧/٢٠٢٠ ستافێکی تایبەتی لە فەرمانبەرانی زانکۆ ھەستان بە پاککردنەوەو شتنی سەرجەم ھۆڵەکان و رشتنی پاکژکەرەوەو ڕێکخستنی سەرجەم کورسییەکان و دابین کردنی کارەبای بەردەوام و ساردکەرەوەو، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو خزمەتە بەردەوامانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە بەکۆمەڵگاو بە سێکتەری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ،
پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆش ئاراستەی ئەو فەرمانبەرە ماندونەناسانە دەکات کە لەپشوودا ئەرکەکانی زانکۆیان جێبەجێ کردوەو هۆڵەکانیان بە گونجاوترین شێواز ئامادەکردوە بۆ پێشوازی لە خوێندکارانی 12ی ئامادەیی. هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندکاران خواست.
[learn_press_profile]
