Back

خوێندكارانی زانكۆ لە مەشقی هاوینەیاندا كارێكی نمونەیی جێبەجێ دەكەن

بە مەبەستی تەواوکردنی مەشقی ھاوینە و بینینی ئەزمونی كار، خوێندکارانی بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری لەپەیمانگای تەکنیکی بەكرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک یەکەم قۆناغی دەرچووان لەو بوارەدا لە ھەرێمی کوردستان ، دەست بەکار بوون لە لیژنەی قایمقامیەتی قەزای پشدەر و هەروەك لە وانەكانیاندا بەتیۆری خوێندویانە بەكرداری و لە واقعی حاڵدا ئەركەكانیان جێبەجێ كردو توانیان دەست بگرن بەسەر چەندین خۆراك کەرەستەیەکی بەسەرچوو لە بازارەکانی قەزای قەڵادزێدا. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 7ی تەمموزی 2020 قایمقامیەتی قەزای پشدەر بە هەماهەنگی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای پشدەر هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیکی بۆسەر بەشێک لە دووکانەکانی چەند گەڕەکێکی شاری قەڵادزێ ئەنجامدا بەمەبەستی بەدواداچوون و پشكنینی ئەو جێگاو دوكانانەی كە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵكی سنورەكەن ، لە درێژەی گەڕانی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای پشدەر بە پاڵپشتی خوێندکارانی مەشقپێکراوی بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنتڕۆلی جۆری / پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕێک لە خۆراک و ماددەی پاکەرەوەی بەسەرچوودا ، شایەنی باسە لە ھەرێمی کوردستاندا خوێندکارانی ئەم بەشە یەکەم خولی دەرچوون لە هەڵمەتەكەدا هۆشیاری و ڕێنمایی درایە دوکانداران و فرۆشیاران بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا. خوێندکارانی بەشداربوو بەهرۆز عبداللە، محمد بکر ، شاجوان قادر ، شاجوان عومەر پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستخۆشی و سوپاسی خۆی گەیاندە ئەو خوێندكارانەی زانكۆ كە هەمیشە بە پشودرێژی و ماندونەبونەوە بەو زانستەی وەریانگرتووە خزمەت بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان دەكەن، هەروەها ڕایگەیاند زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك زانكۆیەكی نمونویی هەوڵی داوە دەرچوانی خۆی لەبازاڕی كاردا جێبكاتەوەو شوێن دەستیان دیاربێت سەرەڕای ئەوەی لە سەرجەم كەرتە حكومییەكاندا كاری شایستەی خۆیان دەكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile