گفتوگۆی ماستەرنامەی دوو خوێندکاری خوێندنی باڵا بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو
لەدرێژەی ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی خوێندکارانی خوێندنی باڵا، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (2020/6/28) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (دەشنێ ڕٶوف عارف ) بەناونیشانی (IMPROVING DATABASE PERFORMANCE IN BIG DATA) بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: 1-پ.ی.د.سۆزان عبداللە محمد سەرۆکی لیژنە. 2-پ.ی.د.علاء خلیل جمعە ئەندام . 3-پ.ی.د. عمر یونس عبدالحمید. ئەندام . 4-پ.ی.د. نزار عبدالقدر ئەندام . سەرپەرشتیار .
هەروەها گفتوگۆی تێز ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ” ژانا فیداکار محمد ” خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو بەرواری (2020/6/30 گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک (ژانا فیداکار محمد ) بەناونیشانی Computer – Aided Diagnosis for the Early ldentification of Leukemia ( Blood Cancer) بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: 1-پ..د.ئاری علی محمد وەک سەرۆکی لیژنە 2-پ..د.فاضل سلمان عبد ئەندام . 3-پ.ی.د. نور غازی محمد . ئەندام . 4- د. ئالان انوەر عبداللە سەرپەرشتیار . ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکارانی ناوبراو دەکات بەبۆنەی ئەنجامدانی گفتۆگۆی تێزی ماستەرنامەکەیان ئومێدی سەرکەوتنی زیاترو پلەی زانستی بەرزتریان بۆ دەخوازێت.